بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ پێنجشەممە لە میانەی سەفەری بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە دیداری لەگەڵ تاقمێک لە بەرپرسانی حزبی هەرێمی کوردستان، بە داکۆکی لە چارەسەریی کێشەکان لە ڕیگەی دادپەوەری و ئینساف، ڕایگەیاند: دادپەوەری و ڕاستی واتە پاسەوانی مافی خۆمان بین و دەستدرێژی نەکەینە سەر مافی دیتران. ئێمە بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین و بەدوای ئاسایش و ئاشتی بۆ هەموو خەڵکی جیهانین.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و کۆمەڵکوژیی ژنان و منداڵانی بێتاوان گرت و وتی: ئەگەر ئەگەر تێچووی ئەو شەڕە بۆ ئاوەدانی لە جێ جێی جیهاندا تەرخان کرابا، ئێستا ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی جیهان دەیانتوانی ژیانێکی خۆشتریان ببا.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: یەکگرتوویی، هاوڕیزی، تەکوزی و ڕێزی بەرامبەر، ڕێخۆشکەری سەقامگیری و تۆکمەی ئاسایش و ئاسوودەیی گەلانی مرۆییە.
Your Comment